جۆن كیری له مۆسكۆ بۆ قهیرانی سوریا چی كرد
لێداونی دژبهیهك سهبارهت به ههماههنگی سهربازی دهدهن
K24 - ههولێر
جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند کۆبوونەوەی لەگەڵ ھەر یهك لە ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی رووسیا و ھاوتا رووسییەکەی سێرگی لاڤرۆڤ، کۆبوونەوەیەکی راشکاوانە و جیدی بوو كه تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەشیان قەیرانی سووریا بووە.
لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی رووسیا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند گەیشتوونەتە لێک تێگەیشتنێکی ھاوبەش بۆ قهیرانی سووریا، بەڵام کریملین لەبڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە کە کیری و پوتین بەھیچ شێوەیەک باسیان لە ھەماھەنگی سەربازی نێوان واشنتۆن و مۆسکۆیان نەکردووە.
بەڵام میدیا ئەمریکییەکان بڵاویانکردوە کە لە کۆبوونەكهدا، کیری و پوتین باسی پێشنیازەکەی واشنۆتنیان کردووە کە تایبەتە به دروستکردنی سەنتەرێکی ھەماھەنگی نێوان واشنتۆن و مۆسکۆ سەبارەت بە سووریا.
بەگوێرەی ئەو پێشنیازە، ئەمریکا و رووسیا ھەماھەنگیان دەبێت بۆ ھێرشە ئاسمانییەکانی ھەردوولا دژی چەکدارانی داعش و بەرەی نوسرە له سوریا