سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی هۆشداری له‌باره‌ی ململانێی جه‌مسه‌ره ئابوورییه شه‌ڕكه‌ره‌كانی جیهان ده‌دات

K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی رایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌ترسی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئابووری جیهان به‌هۆی ململانێی جه‌مسه‌ره شه‌ڕكه‌ره‌كانی جیهانه‌وه تا دێ زیاتر ده‌بێت، له ئه‌گه‌رێكی له‌م شێوه‌یه‌یش هه‌مووان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 4ـی ئایاری 2023) كریستالینا جۆرجیفا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، دوای چه‌ند ده‌یه له كامڵبوونی ئابووری جیهان، به‌ڵام ئێستا جیهان بۆ سه‌ر چه‌ند جه‌مسه‌رێكی ئابووری شه‌ڕكه‌ر دابه‌ش بووه، كه ئه‌مه‌یش سیناریۆیه‌كی مه‌ترسیداره و هه‌مووان به‌تایبه‌تی دانیشتووانی ئه‌ورووپا لێی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.
كریستالینا جۆرجیفا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دۆخی ئێستای جیهان چركه‌ساتێكی مه‌ترسیداری مێژووییه، به‌تایبه‌تی كه مه‌ترسییه‌كانی دابه‌شبوونی جه‌مسه‌ره ئابوورییه‌كانی جیهان هاوكاته له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی ئابووری جیهان كه ئه‌و ماوه‌یه له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌خۆیه‌وه بینی.
له كۆتاییه‌كانی مانگی نیسانی رابردوودا، سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینییه‌كانی بۆ گه‌شه‌ی ئابووری جیهان له ساڵی 2023 بۆ رێژه‌ی 2.8% و رێژه‌ی 3%ـی بۆ ساڵی 2024 دابه‌زاند، هاوكات پێشبینی كرد ئابووری جیهان له كۆتاییه‌كانی ئه‌مساڵدا به رێژه‌ی 2% سستی به‌خۆیه‌وه ببینێ.