راغب عه‌لامه له هێرشه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا رزگاری بووه
ریهانا كۆنسێرته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه
هونه‌رمه‌ندی لوبنانی راغب عه‌لامه له هێرشه‌كه‌ی شاری نیس له فه‌ره‌نسا رزگاری ده‌بێت و هونه‌رمه‌ندی ئه‌مریكیش ریهانا كۆنسێرته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه.
راغب عه‌لامه له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند: " سه‌لامه‌تم، كه زۆر نێزیكی رووداوی شاری نیس له فه‌ره‌نسا بووم"، ته‌نیا 15 خولهك له شوێنی رووداوه‌كه دوور بووه.
عه‌لامه، ته‌واوی هانده‌رانی دڵنیا ده‌كاته‌وه كه له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانی و براده‌ران و تیمی موزیك سه‌لامه‌تن.
له لایه‌كی تره‌وه، ریهانا هونه‌رمه‌ندی ئه‌ستێره‌ی پۆپی ئه‌مریكی، كۆنسێرته‌كه‌ی له شاری نیس هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، كه له كاتی هێرشی تیرۆریستی له شاره‌كه بووه.
وته‌بێژه‌كه‌ی رایگه‌یاند: "ریهانا سه‌لامه‌ته".
بڕیاربوو ئه‌مرۆ هه‌ینی كۆنسێرتی هونه‌رمه‌ندی 28 ساڵه له ستادیۆمی ئالیانز به‌ڕێوه بچێت.
له هێرشی تیرۆریستی شاری نیس، پێش ئه‌وه‌ی كه یاری ئاگرین له رۆژی نیشتمانی فه‌ره‌نسا ده‌ستپێبكات، لۆرییه‌ك به درێژایی شه‌قام خۆی به‌و خه‌ڵكه كێشا كه بۆ سه‌یركردنی یاری ئاگرین كۆ ببوونه.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند 84 كه‌س كوژراون و به ده‌یان كه‌سی تریش برینداربوونه.

