لایه‌نگرانی ئه‌ردۆغان به‌ره‌و باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان كه‌وتنه‌ڕێ
پێشتر ئه‌ردۆغان داوای هاتنه سه‌ر شه‌قامی كردبوو
K24 - هه‌ولێر:
لایه‌نگرانی ئه‌ردۆغان به‌ره‌و باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی توركیا كه‌وتوونه‌ته‌ڕێ و باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانیش له‌لایه‌ن تانكه‌كانی سوپاوه گه‌مارۆ دراوه.
پاش ئه‌وه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان داوایكرد خه‌ڵك له هه‌موو شوێنێك بێنه سه‌ر شه‌قام و دژ به‌و كوده‌تایه بوه‌ستنه‌وه، ژماره‌یه‌ك له‌لایه‌نگرانی سه‌رۆك كۆمار و پارته‌كه‌ی هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام و به ئاراسته‌ی باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی توركیا ده‌ڕۆن له پایته‌ختی توركیا.
ئه‌م جوڵه‌یه‌ی خه‌ڵك له كاتێكدایه، میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه كه باڵه‌خانه‌كه له‌لایه‌ن تانك و زرێپۆشه‌كانی سوپاوه گهمارۆدراووه.