هێزی تایبه‌تی توركیا ڕووبه‌ڕووی كوده‌تاچییه‌كان ده‌بێته‌وه
هێزێكی تایبه‌تی توركی ئه‌و سه‌ربازانه‌یان گرتووه كه باره‌گای ته‌له‌فزیۆنیان داگیر كرد
K24 - توركیا:
هێزێكی تایبه‌تی توركیا ڕووبه‌ڕووی ئه‌و به‌شه له سوپا ده‌بێته‌وه كه كوده‌تایان ڕاگه‌یاند.
ئه‌و هێزه تایبه‌تییه ئه‌و سه‌ربازه كوده‌تاچییانه‌یان ده‌ستگیركردووه كه چووبوونه باره‌گای ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی توركیا و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو، و به‌یاننامه‌ی سه‌ربازییان تێدا خوێنده‌وه.
به پێی زانیارییه‌كان ئه‌و هێزه تایبه‌ته سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ربازانه‌یان ده‌ستگیر كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه فڕۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ری "F16" هێلیكۆپته‌رێكی خستووه‌ته خواره‌وه كه سه‌ر به سه‌ربازه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان بووه.