هاتووچۆ له ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل ئاساییه
ئۆتۆمبێله‌كان له ده‌روازه‌كه‌وه هاتووچۆ ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
تا ئێستا ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و توكیا كراوه‌یه و دانه‌خراوه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له خاڵی سنووری ئیبراهیم خه‌لیله‌وه ڕایگه‌یاند، ده‌روازه‌كه به‌رووی هاتووچۆی بارهه‌ڵگره‌كاندا كراوه‌یه و ئه‌و ڕه‌وشه‌ی له ئه‌نقه‌ره و ئیستانبوڵ هاتووه‌ته ئاراوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه سنوورییه دانه‌ناوه.
هه‌روه‌ها ئێستا جموجوڵی بارهه‌ڵگر و هه‌ندێك له‌و پاس و ئۆتۆبووسانه‌ش له‌و ده‌روازه سنوورییه ده‌بینرێت، ته‌نها ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی و بچوك نه‌بێت كه پێشتریش به شه‌و هاتووچۆیان نه‌كردووه.