ئۆباما هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی كوده‌تای سه‌ربازی توركیا راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ویلایه‌تی یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به كوده‌تای سه‌ربازی توركیا راگه‌یاند و گوتی: "پێویستی هه‌موو پارته‌كانی توركیا له دژی كوده‌تاچییه‌كان بوه‌سته‌وه".
دوای ئه‌وه‌ی به‌شێك له سوپای توركیا له دژی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه و هێرشی كرده سه‌ر كه‌ناڵی فه‌رمی توركیا و به‌یاننامه‌ی سه‌ربازی له‌و كه‌ناڵه فه‌رمییه‌ی حكوومه‌ت په‌خش كرد و دواتر كه‌ناڵه‌كه‌ی داخست.
له به‌رامبه‌ردا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، داوای له هاووڵاتییان كرد، به‌هه‌موو شێوهێهك دژی كوده‌تا بوه‌ستنه‌وه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، بن عه‌لی یه‌ڵدرم، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن، بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌وڵی كوده‌تاچییه‌كان، له دژی دیموكراتییه‌ت.