ره‌وشی ئێستای توركیا
K24 – هه‌ولێر
دوایین ره‌وشی توركیا پاش كوده‌تای سه‌ربازی به‌م شێوه‌یه:
سوپای چووه ناو رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی توركیا ـ ته‌ره‌ته، به كۆپته‌ر ته‌قه‌كرا. كۆپته‌ر چه‌ند جار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ره‌كی ته‌ره‌ته نیشته‌وه و هه‌ستایه‌وه.
سوپا چووه ناو باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی له ئه‌نقه‌ره.
له عوسمانیه، فه‌رمانی ته‌قه‌كردن دراوه
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی عوسمانیه فه‌رمانی ته‌قه‌كردن به هێزه ئه‌منییه‌كانی داوه كه پشتگیری له حكوومه‌ت ده‌كات. سوپا ژماره‌یه‌ك تانك له‌سه‌ر شه‌قام بڵاوه پێكردووه، تا ئێستا هیچ پێكدادانێك رووینه‌داوه.
سوپا چووه ناو بێنانی والی ساكاریا
ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی چوونه ناو بینای والی ساكاریا و هه‌ندێ تانكیش له‌به‌رده‌م بینا وه‌ستاون.
له ترافیك لایت، به بارهه‌ڵگری پیشی به هاتوچوو گیراوه. هه‌ندێ له هاوڵاتیان ناڕه‌زایه‌تی خۆیان پیشاندا.
له ئه‌نتالیا، ته‌واوی پۆلیسه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌رك و كاره‌كانیان بانگهێشت كراون
له ئه‌نتالیا، پۆلیس له‌به‌رده‌م بینای والی رێوشوونێكی توند گرتۆته‌به‌ر، كه پشتگیری حكوومه‌ت ده‌كه‌ن.
هه‌ندێ لایه‌نگرانی ئاكپارتی له ئه‌نتالیا له به‌رده‌م بینای والی كۆبوونه‌وه و به‌ره‌نگاری بڕیاری ئه‌نجامده‌رانی كوده‌تا ده‌بنه‌وه، كه حاڵه‌تی نائاساییان راگه‌یاندووه و هاتوچوویان قه‌ده‌غه كردووه.
له ده‌نیزلی، پۆلیس رێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر بینای والی گرتۆته به‌ر. ئه‌نجامده‌رانی كوده‌تا ده‌ستیان به هاتوچوو له‌ناو شار كردووه، كه گه‌وره‌ترین به‌رپرسی سه‌ربازی ناوچه له‌كاتی هاتوچوو بینراوه.
له ئیزمیر، به‌رپرسی لقی ئاكپاری رێنمایی بۆ گردبوونه‌وه له 30 ناوچه ده‌ركردووه و رایگه‌یاندووه شه‌قام بۆ 3 – 5 چه‌ته به‌جێ ناهێڵین.
له ئادانا پۆلیس له ئاماده‌باشی دایه
هه‌ر پاش كۆده‌تای سه‌ربازی له ئه‌نقه‌ره و ئیستانبوڵ، به‌رێوه‌به‌ری ئه‌منی ئادانا هێزه‌كانی ئه‌منی خسته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی، كه پشتگیری حكوومه‌ت ده‌كات، له هه‌ندێ شوێنی هه‌ستیار پۆلیس جێگیر كراوه. به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی و والی پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌ی كوده‌تا.
له چانكالا، هێزی ئه‌منی و پۆلیس بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی بانگ‌كران.
سوپای توركیا له ئه‌نقه‌ره به كۆپته‌ر ته‌قه له باره‌گای میت ده‌كات.
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند ئه‌مشه‌و گرووپێك له‌ناو سوپا له دژی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه و یه‌كێتی توركیا سه‌رهه‌ڵداون و نائارامی له ته‌واوی شاره‌كانی توركیا دروست بووه.
داوا له لایه‌نگرانی ده‌كات بێنه سه‌ر شه‌قام.
پارته‌كانی ئۆپوزسیۆن، كوده‌تای سه‌ربازی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.