نرخی نەوتی برێنت بۆ 76.56 دۆلار دابەزی

کێڵگەیەکی نەوت | وێنە: AP
کێڵگەیەکی نەوت | وێنە: AP

K24 - هەولێر:

نرخی نەوتی خاوی برێنت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا دابەزی، هۆکارەکەی ئەوەیە مامەڵەکاران بە هۆشیارییەوە ماماڵە دەکەن و چاوەڕێی بڵاوبوونەوەی راپۆرتی رێژەی هەڵاوسانن لە ئەمریکا.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوت برێنت بە رێژەی سەدا 0.58 بۆ 76.56 دۆلار دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش بە رێژەی سەدا 0.56 بۆ 72.75 دۆلار دابەزی.

ئەمە لە کاتێکدایە، کۆتایی هەفتەی رابردوو، یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکا جارێکی دیکە نرخی سوودی بە بڕی 25 خاڵی سەرەکی بەرزکردەوە و پێشبینی دەکریت کۆتا بەرزکردنەوە بووبێت، بەڵام ئەگەر گوشارەکانی رێژەی هەڵاوسان بەردەوام بن، فیدراڵیی ئەمریکا ناچارە جارێکی دیکە پەنا بۆ بەرزکردنەوەی نرخی سوود ببات.

Fly Erbil Advertisment