پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆنی توركیا كوده‌تای سه‌ربازی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر
دوو پارتی ئۆپوزسیۆنی تورك، كوده‌تای سه‌ربازی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆمار، كه‌مال كلچدارئۆغلو سه‌باره‌ت به كۆده‌تای سه‌ربازی له ئیستانبوڵ و ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی راگه‌یاند ئه‌و وڵاته زۆر كوده‌تای سه‌ربازی بینیوه، نامانه‌وێت جارێكی تر له‌و سه‌رده‌مه‌دا بژین. هه‌روه‌ها پێداگری له‌سه‌ر پاراستنی دیموكراسی په‌رله‌مانی كرد .
له لایه‌كی تره‌وه ده‌وڵه‌ت باخچه‌ڵی سه‌رۆكی بزاوی نه‌ته‌وه‌یی توركیا، په‌یوه‌ندی به سه‌رۆك وه‌زیران بینالی یلدرم كرد و رایگه‌یاند سه‌رهه‌ڵدانی سه‌ربازی قبووڵ ناكه‌ین.