5 یانە بۆ گواستنه‌وه‌ی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ كێبڕكێ ده‌كه‌ن

ماڵپه‌ڕی "ئه‌لسعودی" به‌پشتبه‌ستن به ڕۆژنامەی "میترۆ"ـی بەریتانیا ئاشكرای كردووه كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له‌لایه‌ن یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتده‌وه داوا كراوه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه پرێمه‌رلیگ، جگه له‌مه‌ش چوار یانه‌ی دیكه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره پۆرتوگالییه‌كه له‌سه‌رهێڵن.
سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردووه نیوکاسڵ له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ڕکابەریی سپۆرتینگ لیسبۆنا، لۆس ئەنجلس و پاریس سانجێرمان ده‌كات، جگه له‌مه‌ش كریستیانۆ ئۆفه‌رێكی له ریال مه‌درید پێگه‌یشتووه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو باڵیۆزی یانه‌كه له جیهان بگه‌ڕێته‌وه ریال مه‌درید.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كارگێری یانه‌ی نه‌سڕ نزیكن له‌وه‌ی رازی بن به رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ نیوكاسڵ، چونكه ئه‌و یانه ئینگلیزییه‌ش له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌رمایه‌داره‌كانی سعوودیه خاوه‌نداریه‌تی ده‌كرێت.
به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵه‌كان، پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت له ئه‌گه‌ری رۆیشتنی لیۆنێل مێسی به گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ قه‌ره‌بووی بكاته‌وه.
ماڵپه‌ڕی "ئه‌لسعودی" ڕوونیشیکردووه‌ته‌وه: دەستەی بەڕێوەبەری یانەی نەسر ئاماده‌نین ده‌ستبه‌رداری كریستیانۆ بن، جگه بۆ نیوكاسڵ نه‌بێت كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی دارایی و بازرگانی گه‌وره كۆیان ده‌كاته‌وه، به‌وپێیه‌ی خاوەندارێتی یانە ئینگلیزییەکە سەر بە سندوقی وەبەرهێنانی سعوودیە.