باوكی مێسی به‌یاننامه‌یه‌كی خێرای بڵاوكرده‌وه‌

لیۆنێل مێسی یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان
لیۆنێل مێسی یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان

دوای ئه‌وه‌ی ئاژانسی فرانس پرێس هه‌واڵی رێككه‌وتنی مێسی له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی سعوودیه‌ راگه‌یاند، دوای چه‌ند كاتژمێرێك باوکی مێسی لە ئینستاگرام بەیاننامەیەکی لەبارەی داهاتووی كوڕه‌كه‌ی بڵاوکردەوە و رەتیدەکاتەوە لەگەڵ هیچ یانەیەک گەیشتبنە رێککەوتن.

دوای ئەوەی ده‌نگۆیه‌ك لەبارەی رێککەوتنی لیۆنێل مێسی لەگەڵ یانەکانی هیلالی سعوودی و بارسێلۆنای ئیسپانی گەرمبوون و زۆربەی میدیاکان بڵاویانکردەوە، خۆرخێ مێسی باوکی مێسی کە لە هەمان کاتدا بەڕێوەبەری کارەکانییەتی لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام راگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: لەگەڵ هیچ یانەیەک نەگەیشتووینەتە رێککەوتن و ئەو دەنگۆیانەی بڵاوکراونەتەوە دوورن لە راستی، کۆتایی ئەم وەرزە بڕیاری کۆتایی دەدەین.

باوکی مێسی دەشڵێت: پێش ئەوەی گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی بێت لەگەڵ هیچ یانەیەک رێککەوتن ناکەین، هەندێک کەس ناوی مێسی بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی ناوبانگ پەیدا بکەن، بەڵام ئێمە دەمانەوێت بۆ هەموو لایەکی دووپات بکەینەوە بە زارەکی و بە واژۆ لەگەڵ هیچ یانەیەک نەگەیشتووینەتە رێککەوتن.