فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبول رێگه به نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان نادات
وه‌ك به‌ده‌مه‌وه هاتنی داوای ئه‌ردۆغان خه‌ڵك رژانه شه‌قامه‌كانی توركیا
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكان له سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی، بڵاویانكرده‌وه، فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبول، رێگه‌ی به فڕۆكه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان نه‌داوه له فڕۆكه‌خانه‌كه بنیشێته‌وه و سه‌رچاوه ئه‌مه‌ریكییه‌كه رایگه‌یاندووه، ئه‌ردۆغان داوای مافی په‌نابه‌رێتی له ئه‌ڵمانیا كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌ردۆغان داوای له گه‌لی توركیا بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و هه‌ندێك له خه‌ڵكیش به ده‌م داواكه‌ی هاتوون و رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سوپای توركیا تانك و زریپۆشی له شه‌قامه‌كانی ئیستانبول بڵاوكردووه‌ته‌وه و هه‌لیكۆپته‌ری جه‌نگیش له ئاسمانی ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت ده‌سووڕێنه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بن عه‌لی یه‌ڵدریم، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، ئه‌وان هه‌موو شتیك ده‌كه‌ن بۆ راگرتنی ره‌وشه‌كه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كوشتاریشی لێبكه‌وێته‌وه.
پێشتریش هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و رووسیا، رایانگه‌یاند، ئه‌وان هیوادارن له چوارچێوه‌یه‌كی ده‌ستووری كێشه‌كانییان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و له خوێنڕشتن دوور بكه‌ونه‌وه.
.jpg)
.jpg)