ئه‌ردۆغان: رێگه به سه‌ركه‌وتنی كوده‌تا ناده‌ین
هه‌رچی پێویست بێت، ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند ئه‌مشه‌و گرووپێك له‌ناو سوپا له دژی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه و یه‌كێتی توركیا سه‌رهه‌ڵداون و نائارامی له ته‌واوی شاره‌كانی توركیا دروست بووه.
گوتیشی بڕیاری گرتنیان دراوه كه توركیا به ئه‌رزانی نافرۆشرێت و له‌لایه‌ن ئه‌وان و جه‌ماعه‌تی گوله‌ن به‌ڕێوه ناچێت، به‌ڵكو به ئیراده‌ی 45 ملیۆن ده‌نگده‌ر به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها گوتی ئه‌و تانكانه، تانكی میلله‌تن، نه‌ك هی ئه‌وان، له به‌رامبه‌ریان راده‌وستین. هه‌ر چی پێویست بكات، به‌كار دێنین و وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه.
گوتیشی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌مان، ده‌ست له‌ناو ده‌ستی یه‌كتر به‌ره‌نگاریان ده‌بینه‌وه، كه دژی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رهه‌ڵداون.