ئه‌ردۆغان داوا له لایه‌نگرانی ده‌كات بێنه سه‌ر شه‌قام
هه‌ڕه‌شه له سوپا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا له یه‌كه‌م لێدوانی‌دا پاش كۆده‌تای سه‌ربازی، داوا له لایه‌نگرانی كرد بێنه سه‌ر شه‌قام.
ئه‌ردۆغان كه له پشووی هاوینه له ناوچه‌ی مارماریس له پارێزگای موغلا له باشووری رۆژئاوای توركیایه، كۆده‌تای سه‌ربازی به كرده‌وه‌ی گرووپێكی دیاریكراو وه‌سفیكرد.
ئه‌ردۆغان داوا له لایه‌نگرانی كرد كه له فرۆكه‌خانه‌كان، گۆڕه‌پانه‌كان و بازاڕه‌كان چاوڕێیان ده‌كات و گوتیشی به‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وه به‌سه‌ر ده‌كه‌وین و دڵنیایی دایه خه‌ڵكی توركیا كه ئاسووده بن و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی به توندی سزادانی ئه‌و كه‌سانه كرد، ته‌نانه‌ت ئه‌و پۆلیسانه‌شی كه له‌گه‌ڵیاندان.