په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی توركیا ڕاوه‌ستا
پێش كه‌مێك به‌یاننامه‌ی سه‌ربازی تێدا خوێنرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كه‌مێك پێش ئێستا په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی توركیا ڕاوه‌ستا كه پێشتر به‌یاننامه‌ی سه‌ربازی تێدا خوێنرایه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاش ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا وه‌ڵامی سوپا ده‌ده‌نه‌وه.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیاش ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه سه‌رۆككۆمار له شوێنێكی ئارامدایه و سه‌لامه‌ته.
سوپای توركیاش باری نائاسایی ڕاگه‌یاندووه و ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته ده‌ست سه‌رباز و یاسای سه‌ربازی له ته‌واوی توركیادا كاری پێده‌كرێت.