ئاژانسی ئه‌نادۆڵو: ئه‌ردۆغان به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك ده‌ڕوات
خه‌ڵكێكی زۆر به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه به‌ڕێوه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵو ڕایگه‌یاند" ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك كه‌وتووه‌ته ڕێگه و خه‌ڵێكی زۆریش به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌چن.
له كاتێكدا ڕاگه‌یه‌نراوه كه فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له‌لایه‌ن سوپاوه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی وه‌ستاوه.
سه‌رۆك كۆماری توركیا پێش كه‌مێك به كه‌ناڵی CNN TURK ی ڕایگه‌یاند كه له‌م پیلانه ده‌رباز ده‌بین و هه‌موو تاوانباران ده‌درێنه دادگا.