ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی توركیا راگه‌یه‌ندراوی سوپا په‌خش ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی توركیا، راگه‌یه‌ندراوی سوپای توركیا بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه: "ئه‌ردۆغان خائینه" و هاوكات باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه مافی هه‌موو هاووڵاتییانی توركیا پارێزراوه.
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، پێویسته هه‌موو لایه‌ك له توركیا له خوێنڕشتن دووربكه‌ونه‌وه و له چوارچێوه‌یه‌كی ده‌ستووریدا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها جۆن كیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌وان هیوادارن پارێزگاری له ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه بكرێت.
میدیاكانی توركیا باس له‌وه ده‌كه‌ن، له ئێستادا هه‌لیكۆپته‌ری جه‌نگی، باڵه‌خانه‌كانی حكوومه‌تی بۆردومان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها هێزێكی پۆلیسی تایبه‌تیش، له نزیك ماڵی ئه‌ردۆغان جێگیركراوه و سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك هێزی تایبه‌تی له ئیستانبول روویداوه شه‌ڕوپێكدادانیش له نزیك بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌و شاره، ده‌ستی پێكردووه.