ئه‌ردۆغان داوا له جیهان ده‌كات پاڵپشتی گه‌لی توركیا بكه‌ن
نوسینه‌گه‌ی ئه‌ردۆغان: سه‌رۆك كۆمار له شوێنێكی ئارامدایه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆككۆماری توركیا داوا له جیهان ده‌كات به هانای گه‌لی توركیاوه بێن و نوسینگهكهشی ڕایده‌گه‌یه‌نێت سه‌رۆككۆمار له شوێنێكی ئارامدایه.
ئه‌م قسانه له كاتێكدایه سوپای توركیا ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌ناڵی فه‌رمی ته‌له‌فزیۆنی توركیادا گرتووه و له‌و كه‌ناڵانه‌وه به‌یاننامه‌ی سه‌ربازی ده‌خوێنرێته‌وه.
میدیاكانی توركیا باس له‌وه ده‌كه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.