وەزارەتی بەرگری بەریتانیا مووشەکی دوورمەودا رەوانەی کیێڤ دەکات

بەریتانیا مووشەکی دوورمەودا دەدات بە ئۆکرانیا

مووشەکی ستۆرم شادۆ
مووشەکی ستۆرم شادۆ

K24 - هەولێر:

بێن واڵاس وەزیری بەرگری بەریتانیا رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانیا، بۆ یەکەم جار موشەکی دوورمەدوای ستۆرم شادۆ ڕەوانەی کێیڤ دەکەن.

بێن واڵاس راشیگەیاند، سەرباری ئاگادارکردنەوەی نێودەوڵەتییەکان رووسیا بەردەوامە لە پێشێلکردنی بنەماکانی مافی مرۆڤ.

وەزیری بەرگری بەریتانیا پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئەوان بۆ یەکەم جار مووشەکی ستۆرم شادۆی دوور مەودا، پێشکەشی ئۆکرانیا دەکەن.

ئەم مووشەکە توانای پێکانی وردی هەیە و بێن واڵاس لەوبارەیەوە دەڵێت: تەواوکەری مووشەکە دوورمەوداکانی دیکەیە کە ناردوومانە بۆ ئۆکرانیا، لەناویاندا هایمارس و هاپرون.

بێن واڵاس پێی وایە، پێدانی ئەم مووشەکانە هاوکاری ئۆکرانیا دەکەن بەرانبەر هێرشەکانی رووسیا بەرگری لە خۆی بکات.

وەزیری بەرگری بەریتانیا ڕاشیگەیاند، سەرباری سزا و ئاگادارکردنەوە نێودەوڵەتییەکان بەڵام رووسیا بەردەوامە لە پێشێلکاری و کوشتنی خەڵکی بێتاوان.