ئەمەریکا هێزی زیاتری سەربازی رەوانەی ناوچەی کەنداوی عەرەبی دەکات

K24 - هەولێر:
ئەمەریکا بە نیازە هێزی زیاتری سەربازی لە ناوچەی کەنداوی عەرەبی جێگیر بکات، پاساوەکەش وەک پێشتر کۆشکی سپی رایگەیاندبوو، گێچەڵپێکردنەکانی ئێرانە لە ئاوی کەنداوی عەرەبی.
ئەمڕۆ (هەینی 12ـی ئایاری 2023) جۆن کێربی، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا رایگەیاند، وەزارەتی بەرگری زنجیرەیەک جموجۆڵی نوێ دەستپێدەکات بە ئاراستەی بەهێزکردنی هەڵوێستی ئەمەریکا لە کەنداوی عەرەبی.
وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکرد، لە رۆژانی داهاتوودا زانیاری زیاتر لەبارەی ئەو جموجۆڵانە بڵاودەکەنەوە.
هەفتەی رابردوو، میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە، واشنتۆن سەرقاڵی بڵاوکردنەوەی 100 بەلەمی گەڕۆکە لە کەنداوی عەرەبی بۆ رووبەڕبوونەوەی مەترسییەکانی ئێران.
هاوکات ئەمەریکا جگە لە ئێران، لە فراوانبوونی پەیوەندییە ئەمنی و سەربازییەکانی چین و وڵاتانی کەنداوی عەرەبیش نیگەرانە.
رۆژی (دووشه‌ممه 8ـی ئایاری 2023) چین گانگ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی دژی بڵاوكردنه‌وه‌ی ژێرئاوی ئه‌مه‌ریكییه كه 154 مووشه‌كی تۆماهۆكی باڵداریان هه‌ڵگرتووه له ناوچه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، به ئامانجی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گه‌لانی ناوچه‌كه‌ن، بۆیه ئه‌و ناوچه‌یه نابێ ببێته هێڵی دواوه‌ی هیچ لایه‌نێك.
چین گانگ به پێویستی زانیبوو، ئه‌مه‌ریكا له بری زیادكردنی مه‌ترسییه‌كان له ناوچه‌كه، هه‌وڵ بدا رۆڵێكی ئه‌رێنی بگێڕێ له پاراستنی ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.