پەكەكە هەڵوێستی دیار نییە

هێشتا لەبارەی كودەتاكەوە هەڵوێستیان ڕانەگەیاندووە

K24 - هەولێر:

تا ئێستا پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" لەبارەی هەوڵی كودەتا سەربازییەكەی توركیا و ئەو دۆخە نوێیەی لە توركیا هاتووەتە ئاراوە هەڵوێستی فەرمی خۆی ڕانەگەیاندووە.

لە شەوی ڕابردووەوە كودەتایەكی سەربازی لە توركیا ئەنجامدراوە و تا ئێستاش بەشێك لەو ئەفسەر و سەربازانەی بەشداری كودەتاكەن، بەردەوان لەسەر بە ئەنجامگەیاندنی ئەو ئامانجەی كە كودەتایان بۆ كردووە، بەڵام تا ئێستا پارتی كرێكارانی كوردستان هەڵوێستی فەرمی و ڕوونی لەبارەی ئەو بارودۆخە نوێیەوە ڕانەگەیاندووە.

لە كاتێكدا پەكەكە خۆی بە نەیاری سەر سەختی دەوڵەت و حكومەتی توركیا دەناسێنێت، بەڵام تا ئێستا لە هیچ ڕوویەكەوە هەڵوێستی ڕوون نییە.

جیاواز لەو كار و كردە چەكدارییانەی كە هەركات لە ناوچەیەكی توركیا ئەنجام دەدران، یەكسەر بەرپرسانی توركیا پەنجەی تۆمەتیان بۆ "پەكەكە" درێژ دەكرد،  ئەم جارە ئاماژەكان  ڕوو لە "پەنسلڤانیا" یە كە شوێنی ژیان و نیشتەجێبوونی "فەتحوڵڵا گویلەنی ڕێبەری گروپی خزمەتە.