F16 تانكی كودەتاچییەكان لە دەوروبەری كۆشكی كۆماری بۆردوومان دەكات
سەربازە هەڵگەڕاوەكان هێشتا بەردەوامن لەسەر بەدیهێنانی ئامانجەكەیان
K24 - هەولێر:
ئێستا فڕۆكەی F16 تانك و زرێپۆشەكانی سەربازە كودەتاچییەكان بۆردوومان دەكات لە دەوروبەری كۆشكی كۆماری لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا.
شەڕ و بۆردوومان لە دەوروبەری كۆشكی كۆماری لە ئەنقەرە بەردەوامە و فڕۆكەی شەڕكەر لە ئاسمانەوە بۆردوومانی تانكی سەربازە هەڵگەڕاوەكان دەكات.
لەلایەكی دیكەوە هێشتا سەربازە كودەتاچییەكان جوڵەیان ماوە و لە ئاسمانەوە دەوروبەری كۆشكی كۆماری بۆردومان دەكەن.
بەرپرسێكی باڵای توركیاش ڕایگەیاند، هێشتا كودەتاچییەكان بەرگری دەكەن و سوورن لەسەر كارەكەیان، بەڵام لە كاتێكی نزیكدا سەرجەمیان دەستگیر دەكرێن.
هەروەها تا ئێستا چارەنووسی سەرۆكی ئەركانی سوپای توركیا دیارنییە كە دیلە یان كوژراووە، بۆیە سوپای توركیا فەرماندەی سوپای یەكی بەوەكالەت كردووە بە سەرۆكی ئەركانی سوپا.