سەربازە هەڵگەڕاوەكان خۆیاندا بەدەستەوە

تانك و چەكەكانیان جێهێشت

K24 - هەولێر:

ئێستا سەرجەم ئەو سەربازە هەڵگەڕاوانەی سوپای توركیا كە بە تانك و چەكی قورسەوە سەر یەكێك لە پردەكانی ئیستانبۆڵیان گرتبوو، خۆیان دا بەدەستەوە و چەكەكانیان دانا و تانك و چەكە قورسەكانیان جێهێشت.

ژمارەیەكی زۆری سەربازە كودەتاچییەكان دەستی خۆ بەدەستەوەدانیان بەرزكردووەتەوە و سەر پردێكی  ئیستانبوڵیان جێهێشت، و سەرجەم چەك و تەقەمەنییەكانیان بە جێهێشت.

ئەم خۆ بەدەستەوەدانە لەكاتێكدایە، هێشتا لە چەند ناوچەیەكی ئیستانبوڵ و ئەنقەرە كودەتا چییەكان جوڵەیان هەیە و دەوروبەری كۆشكی سەرۆكایەتییان بۆردومان كرد.

بەرپرسێكی باڵای توركیا ڕایگەیاند" سەرقاڵی ئەوەن و لە چارەنووسی سەرۆكی ئەركانی سوپا دەكۆڵنەوە تا بزانن دەستبەسەرە یان ماوە یان كوژراوە