بێژه‌رێك سه‌ركه‌وتن و شكستی كوده‌تاكه‌ی ڕاگه‌یاند
كوده‌تاكه خۆری لێهه‌ڵنه‌هات
K24 - هه‌ولێر:
كوده‌تاكه‌ی توركیا خۆری لێ هه‌ڵنه‌هات، دره‌نگانێكی شه‌وی ڕابردوو ده‌ستی پێكرد و به‌ر له‌وه‌ی ڕۆژی نوێ له وڵاتی توركیا هه‌ڵبێت، شكسته‌كه‌ی ڕاگه‌یه‌ندرا.
سه‌ربازه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی داگیریان كرد، كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی توركیا بوو، دوای داگیركردنی باڵه‌خانه‌كه، به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌ربازییان له كه‌ناڵی "TRT" وه خوێنده‌وه و بێژه‌رێك به‌ناوی "تیژان كه‌ڕاش" سه‌ركه‌وتنی هێزه كوده‌تاچییه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
زۆری نه‌خایاند هێزێكی تایبه‌تی توركی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی كه‌ناڵی فه‌رمی توركیا و سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌رباز و ئه‌فسه‌رانه‌یان ده‌ست به‌سه‌ر كرد كه باڵه‌خانه‌كه‌یان داگیر كردبوو، و به‌یاننامه‌ی سه‌ركه‌وتنی كوده‌تاكه‌یان له‌و كه‌ناڵه‌وه ڕاگه‌یاندبوو.
دوای ئه‌وه ژماره‌یه‌ك له لایه‌نگرانی سه‌رۆك كۆمار و هاوڵاتیانی توركیا چوونه ناو ستۆدیۆی كه‌ناڵی فه‌رمی توركیا و له‌گه‌ل هه‌مان بێژه‌ر كه هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنی كوده‌تاكه‌یان پێڕاگه‌یاند، هه‌واڵی شكستی كوده‌تاكه جارێكی دیكه ڕاگه‌یه‌نرایه‌وه.
شه‌وی ڕابردوو توركیا هه‌ستیارترین ساته‌كانی به‌سه‌ربرد و سه‌رۆك كۆمار له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه له‌گه‌ڵ میدیاكانی توركیادا قسه‌ی ده‌كرد و داوای له خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته كرد بێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
زۆری نه‌خایاند كه فڕۆكه‌خانه‌ی "ئه‌تاتورك" كه له‌لایه‌ن كوده‌تاچییه‌كانه‌وه كۆنترۆڵكرا بوو، له ده‌ستیان وه‌رگیرایه‌وه و دواتر هه‌ر له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌وه، سه‌رۆك كۆماری توركیا گه‌ڕایه‌وه "ئیستانبوڵ و له نێو ئاپۆڕای ده‌یان هه‌زار كه‌سی لایه‌نگرانیدا، به ڵێنی چاكسازی له سوپا و دادگاییكردنی كوده‌تاچییه‌كانی ڕاگه‌یاند.
له‌و چه‌ند كاتژمێره‌دا زۆربه‌ی پارته سه‌ره‌كییه‌كانی توركیا ڕه‌تیانكرده‌وه كه دان به كوده‌تادا بنێن و دژ به‌و كوده‌تایه وه‌ستانه‌وه.
تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی له‌لای به‌شێك له به‌رپرسانی توركیا گروپه‌كه‌ی " فه‌تحوڵڵا گویله‌ن" بوو، كه هه‌ر زوو ئه‌وانیش تێوه‌گلانی خۆیان له‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه سه‌ربازییه ڕاگه‌یاند.
سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپاش له ده‌ست كوده‌تا چییه‌كان ئازاد كرا ، و "50" كه‌س له‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانه ده‌ستگیر كران كه به‌شداری كوده‌تاكه‌یان كردبوو.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا باس ده‌كرێت بوونی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازییه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازییه‌وه، له‌وانه‌یه له دوای خۆرهه‌ڵاتن له‌و وڵاته، زۆر لایه‌نی شاراوه‌ی دیكه ڕووناكییان بخرێته سه‌ر، كه هێشتا له تاریكیدان.