120 كه‌س له كوده‌تاچییه‌كان ده‌ستگیر كران
دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه ده‌ڕوات
k24 - هه‌ولێر:
بناڵی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ڕایگه‌یاند "120" كه‌س له‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانه‌ی به‌شداری كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی توركیایان كردووه، ده‌ستگیر كراوون.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند" دۆخه‌كه به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات و كوده‌تاكه شكستیهێناوه و كۆنترۆڵی بارودۆخه‌كه كراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه شكستهێنان به كوده‌تاكه مانای گه‌وره‌ی هه‌یه و خه‌ڵكی مهیدانهكانیان چۆڵ نه‌كرد تا كۆنترۆڵی دۆخه‌كه‌یان كرد و وه‌ك "سه‌ربه‌خۆیی دووه‌م "ناوی برد، كه هاوڵاتیان به ده‌ستیانهێناوه.