په‌نجا سه‌ربازی هه‌ڵگه‌ڕاوه ده‌ستگیر كرا
به‌شێكن له كوده‌تا چییه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
په‌نجا كه‌س له‌و سه‌ربازانه‌ی به‌شداری كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌یان كردووه، ده‌ستگیر كران.
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ڕایانگه‌یاند " 50 " سه‌رباز له‌وانه‌ی به‌شداری كوده‌تاكه‌یان كردووه، ده‌ستگیر كراوون.
هه‌روه‌ها هێزێكی تایبه‌تی پۆلیس داوا له‌و سه‌ربازانه‌ی دیكه ده‌كه‌ن خۆیان ڕاده‌ست بكه‌ن و ده‌ڵێن " خۆتان بده‌ن به ده‌سته‌وه كودهتاكهتان سه‌ری نه‌گرتووه و هه‌ره‌ستان هێناوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاش ئه‌و كه‌سانه به شێت ناو ده‌بات و داوایان لێدهكاتة له نێوه‌ی ڕێگادا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بێ تاوان نه‌بنه قوربانی.