ماکرۆن: لە هاوکاریکردنی ئۆکرانیا بەردەوام دەبین

فۆتۆ: AFP
فۆتۆ: AFP

K24 - هەولێر

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، هاتە جەنگ بەردەوامبێت پشتیوانییە دارایی، سەربازیی و مرۆییەکانیان بۆ ئۆکرانیا بەردەوامی دەبێت.

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە پاریس، ئیمانوێل ماکرۆن گوتی "لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا راهێنان بە ژمارەیەک بە بەشێک لە هێزەکانی ئۆکرانیا دەکەین و دواتر پڕ چەکیان دەکەین، هەروەها تانکی سوک و زرێپۆشیش رەوانەی ئۆکرانیا دەکەین".

سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشدا، بۆ ئەوەی هاوکاری ئۆکرانیا بکەن لە پاراستنی خەڵکەکەی، سەرنج دەخەنە سەر تواناکانی ئەو وڵاتە لە رووی بەرگری ئاسمانییەوە.

ماکرۆن باسی لە وەشکرد، سەرقاڵی دامەزراندنی دادگایەکن بۆ کارکردن لەسەر شەڕەنگێزی و تاوانەکانی رووسیا لە ئۆکرانیا.

لە چەند رۆژی رابردوودا سەرۆکی ئۆکرانیا لە سەردانێکیدا بۆ چەند وڵاتێکی ئەوروپا، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانە کۆبووەتەوە.