نێچیرڤان بارزانی بۆ مامۆستایان: هه‌وڵ و كۆششى په‌روه‌رده‌يى و مامۆستايه‌تييان له سه‌رده‌مى شاخ و له ئازاديشدا به‌رز ده‌نرخێنين
"مامۆستایان ئه‌ركێكى گرنگ و پيرۆز جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و مايه‌ى هه‌موو رێز و ده‌ستخۆشييه‌كن"

K24 - هەولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی 61ـەمینی دامەزراندنی يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێێدا پیرۆزبایی لە تەواوی مامۆستایانی کوردستان کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، مامۆستایان ئه ركێكى گرنگ و پيرۆز جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و مايه‌ى هه‌موو رێز و ده‌ستخۆشييه‌كن.
دەقی په‌يامى نێچيرڤان بارزانى له ساڵيادى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستاندا:
ساڵيادى شه‌ست و يه‌كه‌مينى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان، له مه‌كته‌بى سكرتاريه‌تيى يه‌كێتيى مامۆستايان و ته‌واوى مامۆستايانى خۆشه‌ويستى كوردستان پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
له‌م ياده‌دا به ڕێز و پێزانينه‌وه له خه‌بات و ئه‌ركى پيرۆزى مامۆستايان بۆ پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كان ده‌ڕوانين و قوربانيدان و هه‌وڵ و كۆششى په‌روه‌رده‌يى و مامۆستايه‌تييان له سه‌رده‌مى شاخ و له ئازاديشدا، به‌رز ده‌نرخێنين.
مامۆستايان پێشه‌نگ و كۆڵه‌كه‌يه‌كى سه‌ره‌كيى پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كان و پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردنن. كاريگه‌ريى ڕاسته‌وخۆيان له‌سه‌ر بنياتنان و پێشخستنى ئاستى كه‌سايه‌تيى قوتابيان هه‌يه، بۆيه ئه‌ركێكى گرنگ و پيرۆز جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و مايه‌ى هه‌موو ڕێز و ده‌ستخۆشييه‌كن.
له‌م ياده‌دا جه‌خت له پشتيوانيمان بۆ هه‌موو ماف و داوا ڕه‌واكانى مامۆستايان ده‌كه‌ينه‌وه و هه‌ڵوێستى ئه‌و مامۆستا دڵسۆزانه‌ى كوردستان به ڕێزه‌وه به بير ده‌هێنينه‌وه كه له هيچ دۆخێكى سه‌خت و نه‌خوازرادا نه‌يانهێشت پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن په‌كى بكه‌وێت.
سڵاو له يادى ئه‌و مامۆستايانه‌ى له‌پێناو ئازاديى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ياندا، گيانيان به‌خشى.
پيرۆز بێت يادى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/5/15