سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا: ئه‌وه‌ی روویدا هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی گرووپه‌كه‌ی گویله‌ن بوو
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیری توركیا رایگه‌یاند، كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا شكستی هێنا و گرووپی فه‌تحوڵڵا گویله‌نیش به‌و كاره تۆمه‌تبار كرد.
بن عه‌لی یه‌ڵدریم، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و، له‌لایه‌ن گرووپێكی سوپاوه ئه‌نجامدرا، سه‌ر به فه‌تحوڵڵا گویله‌نن.
هه‌رچه‌نده پێشتر ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و گرووپی فه‌تحوڵڵا گویله‌ن، كه به گرووپی خزمه‌ت ناسراون، بڵاویكرده‌وه، ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كوده‌تای سه‌ربازیدا نین.