تورکیا بنکەیەکی پەکەکەی لە شنگال بۆردومان کرد

دیمەنێکی دوای بۆردومانکردنی بنکەیەکی پەکەکە لە ناحیەی خانەسۆر

K24 - هەولێر

تورکیا بنکەیەکی پەکەکەی لـە سنووری شنگال بۆردومان کرد و بەگوێرەی زانیارییەکان کوژراو و بریندار هەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 16ـی ئایاری 2023، ماهر شنگالی، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا بنکەیەکی پەکەکەی لە ناحیەی خانەسۆری سەر بە قەزای شنگال بۆردومان کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، بۆردومانەکەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی تورکیا کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

تا ئێستا وەزارەتی بەرگریی تورکیا هیچ لێدوان و راگەیەندراوێکی فەرمی لەبارەی بۆردومانەکە بڵاونەکردووەتەوە.

دیمەنێکی دوای بۆردومانکردنی بنکەیەکی پەکەکە لە ناحیەی خانەسوور