ئه‌گه‌ری ڕوودانی شه‌ڕ هه‌یه له‌سه‌ر پردی ئیستانبوڵ
هێزێكی سوپا هه‌ڕه‌شه له كوده‌تاچییه‌كان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
هێزێكی سه‌ر به سوپای توركیا هه‌ڕه‌شه له‌و هێزه‌ی دیكه‌ی سوپا ده‌كات كه له‌گه‌ڵ كوده‌تاچییه‌كاندان و پردی سه‌ره‌كی ئیستانبوڵیان كۆنترۆڵكردووه.
ئه‌و هێزه كوده‌تاچییه‌كانی سه‌ر پردی " بۆسفۆڕ" ی ئیستانبوڵیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر پرده‌كه جێنه‌هێڵن و نه‌ڕۆن، ئه‌وا به توندی لێیان ده‌ده‌ن.
ئه‌و پرده هه‌ر دوو به‌شی ئاسیا و ئه‌وروپای ئیستانبوڵ به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی هه‌ر زوو كوده‌تاچییه‌كان كۆنترۆڵیانكرد.