ئه‌مريكا هێز ره‌وانه‌ى باشوورى سودان ده‌كات
200 سه‌رباز به چه‌كوچۆڵى سه‌ربازييه‌وه ره‌وانه‌ى باشوورى سودان ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما رايگه‌ياند، 200 سه‌رباز به چه‌كوچۆڵى سه‌ربازييه‌وه ره‌وانه‌ى باشوورى سودان ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارى له هاووڵاتيانى ئه‌مريكا و باڵيۆزخانه‌ى وڵاته‌كه‌مان له‌و وڵاته‌دا بكه‌ن.
نائارامى له جۆباى پايته‌ختى ده‌وڵه‌ته نوێيه‌كه‌ى باشوورى سودان به‌رده‌وامه و ئه‌مريكا له هه‌وڵى ئه‌وه‌دايه گيانى هاووڵاتيانى له‌و وڵاته پارێزراو بێت.
ئۆباما گوتى: ئه‌و سه‌ربازانه‌مان وه‌ك ده‌ستپێكى ره‌وانه‌كردنيان له ئۆگهنداى دراوسێى باشوورى سودان جێ‌گير ده‌كرێن.
پێشتر ئه‌مريكا رايگه‌ياندبوو، 47 سه‌ربازى ره‌وانه‌ى باشوورى سودان كردووه.
هه‌روه‌ها 130 سه‌ربازى ديكه ره‌وانه‌ى جيبۆتى كراوون.
سه‌رۆكى ئه‌مريكا نامهيهكى له‌و باره‌يه‌وه بۆ كۆنگرێس ناردووه و تێيدا رايگه‌ياندووه، له ئێستادا نازانرێت چه‌ند سه‌رباز پێويسته ره‌وانه بكرێن و بۆ ماوه‌ى چه‌ند له‌وێ بمێننه‌وه.