لە توركیا 104 كودەتاچی كوژراون
K24 - ھەولێر
بەھۆی ئاڵۆزییەكانی توركیا و ھەوڵی كودەتای سەربازی لە لایەن سوپای ئەو وڵاتە 104 كودەتاچی كوژراون
بە گوێرەی زانیاری میدیاكانی توركیا لە ئەنجامی ئاڵۆزیی و پێكدادانی شەوی رابردوو لە نێوان كودەتاچییەكانی سەر بە سوپای توركیا و لایەنگرانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری تا ئێستا 104 كەس لە كودەتاچیەكان كوژراون.
یاریدەدەری سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "بەھۆی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی شەوی رابردووی نێوان كودەتاچییەكان و ھێزە ئەمنییەكان و لایەنەگرانی دەسەڵات 104 كەس لە كودەتاچییەكان كوژراون".