وەزارەتی تەندروستی هەڵمەتێکی کوتانی فرەڤاکسینی بۆ منداڵان دەستپێکرد

کوتانی منداڵان
کوتانی منداڵان

K24 – هەولێر:

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەڵمەتێکی کوتانی کوتانی فرەڤاکسینی بۆ منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ دەستپێکرد.

لە رەگەیەندراوێکدا، وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەکردووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ هەردوو رێكخراوی تەندروستی جیهانی و یونیسێف، دەستپێکردنی هەڵمەتی کوتانی فرەڤاکسین بۆ منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵان راگەیاند.

هەڵمەتەکە بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت و لە رۆژی (21ـی ئایاری 2023)، دەستپێکردووە.

وەزارەتی تەندروستی داوای لە خانەوادەکان و دایک و باوکان کردووە، تیمەکانی تەندروستی بکەن بۆ کوتانی منداڵەکانیان و ئەو هەنگاوەشی بە خزمەتکردنی تەندروستی منداڵەکانیان و پارێزگاریکردن لە تەندروستییان داناوە.

بەگوێرەی رێنماییە تەندروستییەکان، ئەم جۆرە هەڵمەتە یارمەتیدەرێکی گەورەیە بۆ پاراستنی منداڵ و نەوەکانی داهاتوو، لەو نەخۆشییە پەتایی و گوازراوانەی کە تەنیا بە کوتان خۆپارێزییان لێدەکرێت.

Fly Erbil Advertisment