داوا دەكەن هاوڵاتیان لە ماڵەكانیان نەیەنە دەرەوە
كودەتاچییەكان بەیاننامە دەردەكەن
K24 - هەولێر:
داوا دەكرێت هاوڵاتیانی توكیا لە ماڵەكانی خۆیاندا بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە بۆ ئەوەی لە مەترسی بە دوور بن.
سەربازە كودەتاچییەكان لەوبارەیەوە بەیاننامەیەكیان ڕاگەیاندووە و داوا لە خەڵكی توركیا دەكەن لە ماڵەكانی خۆیاندا بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە بۆ ئەوەی لە مەترسی بە دوور بن.
ئەم داواكارییەی كودەتاچییەكان لە كاتێكدایە، پێشتر لە بەیاننامەیەكی دیكەدا كە لە تەلەفزیۆنی فەرمی توركیاوە بڵاویان كردەوە، ڕایانگەیاندبوو، كودەتاكە سەركەوتنی بە دەست هێناوە و سوپا توانیوویەتی سەرجەم جوومگە و ناوەندە گرنگەكانی توركیا كۆنترۆڵ بكات.
بەڵام بەرپرسانی حكومەتی توركیا و دەوڵەت ڕایدەگەیەنن، كە ژمارەیەكی زۆری سەربازە كودەتاچییەكان دەستگیر كراوون و خۆیان داوە بە دەستەوە، سەڕەڕای ئەوەش چەند دەزگا و شوێنی گرنگ كە لەسەرەتاوە دەستیان بەسەردا گرتبوو، لە دەستیان وەرگیراوەتەوە و ڕەوش تێیدا ئارام بووەتەوە.