رووداوێکی هاتووچۆ لەبەردەم کۆشکی سپی دەبێتە هۆی داخستنی چەند رێگایەک
K24 - هەولێر:
بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی دەزگای خزمەتگوزاری نهێنی ئەمەریکا رایگەیاند، بارهەڵگرێک خۆی بە ستوونەکانی پاراستنی کۆشکی سپیدا کێشاوە.
ئەنتۆنی گۆگێڵمی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی دەزگای خزمەتگوزاری نهێنی ئەمەریکی راشیگەیاند، بارهەڵگرێک خۆی بەو ستوونانەدا کێشاوە کە بۆ پارێزگاریکردن لە کۆشکی دانراوە، بەڵام رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
بەپێی وێنەیەکی رووداوەکە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، لە نزیک بارهەڵگرەکە ئاڵایەکی پارتی نازی ئەڵمانی لەسەر زەویەکە کەوتووە.
ئەو بەڕێوەبەرە ئاماژەی بەوەدا، بەهۆی رووداوەکەوە ژمارەیەک رێگای نزیک کۆشکی سپی داخراون و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە، چونکە تا ئێستا روونییە هێرش بۆسەر کۆشکی سپی ئەنجامدراوە یاخود رووداوی هاتووچۆ بووە.