گوله‌ن هاته ده‌نگ
شه‌پۆلى راوه‌دوونانى ئه‌ندامانى سه‌ر به ره‌وتى فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ده‌ستيپێكرد و ناوبراويش له راگه‌يه‌ندراوێكدا، ره‌تيكرده‌وه دوور و نزيك په‌يوه‌ندى به كوده‌تاكه‌ى توركياوه هه‌بێت.
K24 – هه‌ولێر:
شه‌پۆلى راوه‌دوونانى ئه‌ندامانى سه‌ر به ره‌وتى فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ده‌ستيپێكرد و ناوبراويش له راگه‌يه‌ندراوێكدا، ره‌تيكرده‌وه دوور و نزيك په‌يوه‌ندى به كوده‌تاكه‌ى توركياوه هه‌بێت.
سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، كوده‌تاكه له په‌نسلڤانياوه سه‌رپه‌رشتيى ده‌كرێت وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ فه‌تحوڵڵا گوله‌ن كه له‌و ويلايه‌ته‌ى ئه‌مريكا نيشته‌جێيه.
هاوكات سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم رايگه‌ياند، رێكخراوه‌كه‌ى گوله‌ن تيرۆريسته و ئه‌مريكا دڵده‌ى داوه و مانه‌وه‌ى له ئه‌مريكا نيشانه‌ى نه‌يارێتى توركيايه و پێويسته راده‌ستى ئه‌نقه‌ره بكرێته‌وه.
له رووى مه‌يدانييه‌وه ئاكپارتى ده‌ستى كردووه به راوه‌دوونانى لايه‌نگرانى گوله‌ن و ئه‌مڕۆ زياتر له دوو هه‌زار دادوه‌رى دادگاكانى توركيا و به سه‌دان سه‌رباز و ئه‌ندامى گرووپ و رێكخراوه‌كانى سه‌ر به گوله‌ن ده‌ستگيركران ياخود له كاره‌كانيان دوورخرانه‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا گوله‌ن، ره‌تيكرده‌وه دوور و نزيك په‌يوه‌ندى به كوده‌تاكه‌ى شه‌وى رابردووه‌وه هه‌بووبێت.
هاوكات وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كيرى رايگه‌ياند، پێويسته توركيا به‌ڵگه‌ى پێويست بخاته‌ڕوو، بۆ تێوه‌گلانى گوله‌ن.