دوایین زانیاری له باره‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی نیسی فه‌ره‌نسا
خوشكه‌كه‌ی زانیاری نوێ ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
"چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له ده‌ستپێكردنی ئاهه‌نگه‌كان له شاری نیس، وێنه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردبۆوه كه له دواوه‌ی ئاپۆرای خه‌ڵك سه‌رقاڵی ئاهه‌نگگێڕان بوون –هه‌رچه‌نده ئێستا فه‌یسبووكه‌كه‌ی داخراوه- ئه‌و هیچ نیشانه‌یه‌كی ترس یان په‌شۆكاوی پێوه دیارنه‌بوو و له زمانی ئینگلیزی گاڵته‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردم"، ریباب لیحوه‌یج، خوشكی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی نیس، به‌م شێوه‌یه ده‌ستی به قسه‌كردن كرد.
ریباب، خوشكی محه‌مه‌د لیوه‌یج بوهیلال، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، تا دوایین ساته‌كانیش په‌یوه‌ندیمان به‌یه‌كه‌وه ده‌كرد، دوایین پرسیاریش كه له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه بووه، ئه‌وه كه پێویستی به پاره نییه و به خوشكه‌كه‌ی گوتووه: "هه‌رچه‌ندی پاره‌ت پێویسته بۆتی ده‌نێرم".
ریباب به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، به هافینگتۆن پۆستی راگه‌یاندووه، براكه‌ی بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی به‌ده‌ستهێناوه و له كۆلێژی ئه‌ندازیاری خوێندوویه‌تی، به‌ڵام له ساڵی چواره‌م وازی لێهێناوه و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچێكی نزیكیان كردووه و چووه‌ته فه‌ره‌نسا، له ماوه‌ی 5 ساڵیش‌دا ته‌نها یه‌كجار گه‌ڕاوه‌ته‌وه شوێنی له‌دایكبوونی خۆی كه ناوچه‌ی "مه‌ساكن"ه له ویلایه‌تی سوسه‌ی تونس و خاوه‌نی سێ منداڵ بووه.

باری دارایی
ریباب هه‌روه‌ها روونیده‌كاته‌وه، باری دارایی براكه‌ی له‌وپه‌ڕی باشیدا بووه و باوكیشیان كاری كڕین و فرۆشتنی خانووبه‌ره ده‌كات، به‌ڵام ریباب نایشارێته‌وه كه براكه‌ی خاوه‌ن سرووشتێكی توند بووه و به‌رده‌وام تووڕه‌و ده‌مار گیربووه، حه‌زی به ته‌نیایی كردووه، به‌رده‌وام ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر"هاجه‌ر"ی هاوسه‌ریی و لێیداوه.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه براكه‌ی ریباب، له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه و به ته‌نیا خانووێكی به‌كرێگرتووه و كێشه‌كه‌ی جیابوونه‌وه‌یان له دادگای فه‌ره‌نساش كۆتایی هاتووه.
ریبای له قسه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: "براكه‌م مه‌شروبی نه‌ده‌خوارده‌وه و جگه‌ره‌شی نه‌ده‌كێشا، به‌ڵام له ژیانیدا نه‌چووه‌ته مزگه‌وت، به‌ڵام زۆر تووڕه‌و توند بووه و هیچ كاتێك باری ده‌روونی جێگیر نه‌بووه، ته‌نانه‌ت هاوسه‌ره‌كه‌ی و دایكی هاوسه‌ره‌كه‌شی، به‌هۆی هه‌ڵسووكه‌وته تونده‌كانی له‌گه‌ڵ هاجه‌ر، به به‌رده‌وامی سكاڵای ئه‌وه‌یان له‌لای ئێمه كردووه"
له‌و وێنانه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش بڵاوكراونه‌ته‌وه، هیچ ئاماژه‌یه‌كی توندڕه‌وی ئایینی به رووی ئه‌و خێزانه‌دا دیار نییه، به‌ڵام ریباب نایه‌وێت وێنه‌كانی بڵاوبكرێنه‌وه.

له ژیانیدا نه‌چووه‌ته مزگه‌وت
خوشكى ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی نیس، ئاماژه به‌وه ده‌كات، كاری محه‌مه‌د شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر بووه و باری دارایی باش بوو، له مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵیشدا، به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌دا هه‌بووه و ده‌ڵێت: "هیچ نیاز و هه‌ڵسوكه‌وتێكی توندڕه‌وی ئایینی پێوه دیار نه‌بوو".
ریباب كۆتایی به قسه‌كانی ده‌هێنێت و ده‌ڵێت: "خێزانمه‌كه‌مان تا ئێستاش له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوه شڵه‌ژاوه و شۆك بوونه، تا ئێستاش نه‌مانتوانیوه ئه‌و حاڵه‌ته تێپه‌ڕێنین"، هاوكات ره‌تیشی ده‌كاته‌وه براكه‌ی په‌یوه‌ندی به هیچ گرووپ و رێكخراوی توندڕه‌و و تیرۆریستییه‌وه هه‌بووبێت.
له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی هه‌رێمی نیسی فه‌ره‌نسا، نزیكی 84 كه‌س كوژران و محه‌مه‌د لیحوه‌یج بوهیلال به بارهه‌ڵگره‌كه‌ی، به‌ناو ئاپۆره‌ی خه‌ڵكه‌كه ده‌كه‌وێت، كه بۆ ئاهه‌نگگێڕان به بۆنه‌ی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی له‌وێ ئاماده‌بوون.
بوهیلالی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كی هێرشه خوێناوییه‌كه‌ی پێنجشه‌ممه‌یه، یه‌كێكه له‌وانه‌ی به توندوتیژی ناسراوه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا پشتگوێ‌یان خستووه.
بوهیلال له‌لایه‌ن دوو پۆلیسه‌وه له ناوچه‌ی بۆمیناد دی ئه‌نجلێ ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و ده‌كوژرێت، له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بۆمبی ده‌ستی هه‌بووه، به‌ڵام بۆ ته‌قینه‌وه ئاماده‌نه‌كرابوو.

دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌بووه
راپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، تۆمارێكی دوور‌و درێژی تاوانی هه‌یه، به‌ڵام زۆر كه‌م گرنگی به‌لایه‌نی ئایینییه‌وه داوه، سه‌رچاوه‌كانی پۆلیس له تونس ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بوهیلال په‌یوه‌ندی به گرووپه توندڕه‌و و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه هه‌بووبێت.
به‌ڵگه‌نامه و كارتی نیشته‌جێبوون و وێنه‌ی بوهیلال به زوویی كه‌وتنه ده‌ست پۆلیس و بڵاوكرانه‌وه، كه هی هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌ن كه بارهه‌ڵگره‌كه‌ی لێخوڕیوه و هێرشه خوێناوییه‌كه‌ی پێ ئه‌نجام داوه, به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پۆلیس بارهه‌ڵگره‌كه‌ی له شوێنێكی نزیك نیس به كرێ وه‌رگرتووه.
بوهيلال له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسییه‌وه به تێوه‌گلان به دۆسیه‌ی توندوتیژی خێزانی دزییه‌وه تۆمه‌تبار كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به هه‌ڵكوتانی چه‌كداری له مانگی ئادار/ مارسی رابردوو، تۆمه‌تباركرابوو.

چۆن ده‌ستی گه‌یشتووه‌ته چه‌ك
ڵێكۆڵه‌ران ده‌یانه‌وێ بزانن, له چ شوێنێك ده‌ستی گه‌یشتووه‌ته ئه‌و چه‌كانه‌ی كه له‌ناو بارهه‌ڵگره‌كه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه.
هه‌رچی دراوسێكانیه‌تی، بوهیلال به كه‌سێك هێمن و له‌سه‌رخۆ وه‌سف ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: "كه‌سێكی زۆر به دین نه‌بوو".
یه‌كێك له دراوسێكانی بۆ رۆژنامه‌وانان رایگه‌یاند، بوهیلال زۆر كه‌م قسه‌ی ده‌كرد و ته‌نانه‌ت له رێگه‌كانیش سڵاوی لێ نه‌كردوون.