حكومه‌تی عێراق قوربانیانی ده‌ستی داعش به پارچه زه‌وییه‌ك قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه

K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سوودانی بڕیاریداوه هه‌موو قوربانیانی ده‌ستی داعش به پێدانی پارچه زه‌وی و پێشینه‌ی خانووبه‌ره قه‌ره‌بووبكرێنه‌وه.
باسم عه‌وادی، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی حكومه‌تی عێراقدا، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، بڕیاریدا هه‌موو قوربانیانی ده‌ستی داعش له پێكهاته‌ی ئێزیدی، شه‌به‌ك، كریستیان و توركمان به پێدانی پارچه زه‌وی و پێشینه‌ی خانووبه‌ره قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه و له ته‌واوی ئه‌حكامه یاساییه‌كانیش ده‌به‌خشرێن.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 23ـی ئایاری 2023) ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجامدا و تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك پرس و بابه‌ت كرا، كه به‌شێكیان تایبه‌ت بوون به ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك.