ئەمەریکا: رادەستکردنی فڕۆکەی ئێف16 بە ئۆکرانیا یاریەکە ناگۆڕێت
K24 - هەولێر
وەزیری هێزی ئاسمانی ئەمەریکا پێشنیاری کرد کە ئۆکرانیا چەند مانگێک بوەستێت لە وەرگرتنی ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی جەنگی ئێف 16 لە هاوپەیمانەکانی رۆژئاوا.
ئەو لێدوانەی وەزیرەکەی ئەمەریکا دوای ئەوە دێت کە ئیدارەی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا رەزامەندی داوە بە وڵاتانی ئەوروپی بۆ گواستنەوەی فڕۆکەکانی ئێف 16 بۆ ئۆکرانیا، هەروەها پاڵپشتی لە راهێنانی فڕۆکەوانە ئۆکراینیەکانیش لە ئەوروپا دەکات.
فرانک کینداڵ وەزیری هێزی ئاسمانی ئەمەریکا گوتی: "ئەگەری زۆر هەیە "لەگەڵ هاوبەشەکانمان سەبارەت بەوەی فڕۆکەوانە ئۆکرانیاییەکان لە کوێ مەشق بکەن، هەروەها پێشنیاری ئەوەی کرد، فڕۆکەوانەکان لە ئۆکرانیا جێگیر بن".
دەشڵێت "هەرگیز کەسم نەبینیوە هێندەی ئۆکرانییەکان بە جۆش و خرۆشەوە بیانەوێت شەڕ بکەن و جیاوازی دروست بکەن، و پێموایە چەند مانگێکی دەوێت بۆ فێربوون نەک ساڵانێک".
سەرەڕای ئەوەش، کینداڵ هۆشداریدا لەوەی کە بەکارهێنانی فڕۆکەکانی ئێف16 "لەلایەن ئۆکرانیەکانەوە بۆ ئێستا نابێت، چونکە گۆڕانکارییەکی دراماتیکی لە یارییەکە دروست ناکات، من نیگەرانم لە تواناکانی سەربازی گشتی خۆیان".
کینداڵ ئاماژەی بەوەشکرد، سنووردارکردنی بنەڕەتی هەیە لەسەر ئەوەی شەڕڤانان دەتوانن چی بکەن. "بۆیە تەنها بە چەند فڕۆکەیەک، نەک بە کۆمەڵەیەکی تەواو لە فڕۆکە مۆدێرنەکان، زەحمەتە بەسەر ئەو سیستمانە زاڵبن.