"سبه‌ی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق ره‌وانه په‌رله‌مان ده‌كرێت"
K24 - هەولێر:
لیژنه‌ی دارایی له عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی پڕۆژه یاسای بودجه ره‌وانه په‌رله‌مان ده‌كرێت.
موزیڕ كوره‌وی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، سبه‌ی لیژنه‌كه‌یان پڕۆژه‌یاسای بودجه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: "دوای كۆتاییهاتنی ئه‌و ئه‌ركه‌ی به لیژنه‌ی دارایی دراوه، كاره‌كانی پێداچوونه‌وه و وردبینی و گواستنه‌وه و دانانی ئه‌وله‌ویاته‌كان به‌گوێره‌ی دیدگایه‌كی گشتگیر، كه ژماره‌یه‌كی زۆری دۆسییه‌ی ئاڵۆز له‌خۆ ده‌گریت، گه‌یشته ئه‌نجام.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌مشه‌و لیژنه‌كه‌یان كۆبوونه‌وه‌ی چڕ و پڕ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دوایین بڕگه‌كانی پڕۆژه‌یاساكه ئه‌نجام ده‌دات و پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد، سبه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت و گوتیشی: له‌وانه‌یه هه‌ر سبه‌ی یانیش رۆژی شه‌ممه ده‌نگدان له‌سه‌ری بكرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی روونیكرده‌وه، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023 زۆر سه‌خت و ئاڵۆز بوو، به‌ڵام توانیان به‌سه‌ریدا زاڵ بن و پڕۆژه‌یاساكه مافی هه‌موو چین و تویژه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت.
رۆژی 13/3/2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ندكرد، كه زیاتر لە 198 ترلیۆن دینارە و ئاماژە بەوەشکراوە، وەک بەشێک لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە دەبێت 400 هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشێت.