فوئاد حوسێن: عێراق وڵاتێکی نەوتییە و لە ساڵانی داهاتوو دەبێتە سەرچاوەی گاز

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێڕاق
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێڕاق

K24 - هەولێر:

لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی وەزیرانی دەرەوەی عێراق و چیک، فوئاد حوسێن رایگەیاند، عێراق وڵاتێکی نەوتییە و لە ساڵانی داهاتوو دەبێتە سەرچاوەی گاز، گوتیشی: ئومێده‌وارین نه‌وت و گازی عێراق بگاته‌ به‌شێك له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەو کۆنفراسەدا ئاماژەی بەوەدا، عێراق وڵاتێکی نەوتییە و لە ساڵانی داهاتو دەبێتە سەرچاوەی گاز.

فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ جان لیپاڤسکی، وەزیری دەرەوەی چیک راشیگەیاند، بنه‌مای په‌یوه‌ندییه‌ نوێییه‌كان به ‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كان ده‌ست پێده‌كات، به‌هێزكردنی ئابووری به‌شێكه‌ له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، گوتیشی: ئومێده‌وارین نه‌وت و گازی عێراق بگاته‌ به‌شێك له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا.

سەبارەت بە سەردانی وەزیری دەرەوەی چیک بۆ عێراق، فوئاد حوسێن دەڵێت: ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له‌نێوان عێراق و چیكدا هه‌یه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست و دروسته‌، په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ دیداره‌كانی پێشوو و پشتیوانی له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

وەزیری دەرەوەی عێراق خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە هاوشانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چیك نوێنه‌رانی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی چیكیش به‌شدارن، چونکە پێی وایە‌ كۆمپانیا چیكییه‌كان ده‌توانن له‌ كه‌رتی تایبه‌تدا كاربكه‌ن.

باسی لەوەشکرد، کە ئێستا دۆخی ئابووری عێراق پێویستی به‌ بونیادنانه‌وه‌ و پشت به‌ستن به‌ ته‌كنه‌لۆژیای نوێیه‌، گوتیشی: ده‌كرێت حكومه‌ت و كۆمپانیا چیكییه‌كان له‌م رووه‌وه‌ هاوكاری عێراق بكه‌ن.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەو کۆنفراسەدا ئاماژەی بەوەدا، عێراق وڵاتێکی نەوتییە و لە ساڵانی داهاتو دەبێتە سەرچاوەی گاز.

جان لیپاڤسکی، وەزیری دەرەوەی چیک لەلای خۆیەوە رایگەیاند، رۆڵی عێراق لە ئارامکردنی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرز دەنرخێنن.

وەزیری دەرەوەی چیک گوتیشی: لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق باسمان لە پرسی کۆچ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ ئەوروپا کرد.

لیپاڤسکی ئاماژەی بەوەشدا، "لەگەڵ فوئاد حوسێن پرسەکانی سووریا و جەنگی ئۆکرانیامان تاوتوێ کردووە".