ژاپۆن سزای نوێ بەسەر رووسیادا دەسەپێنێت
K24 - هەولێر:
هێرکوگازو مۆسۆنو، گوتەبێژی حکومەتی ژاپۆن رایگەیاند، لەچوارچێوەی پابەندییەکانیان بە بڕیارەکەی گروپی جی حەوت، ژمارەیەک سزای نوێ بەسەر رووسیادا دەسەپێنن.
گوتەبێژی حکومەتی ژاپۆن راشیگەیاند، ئەو سزا نوێیانەی بەسەر رووسیادا دەیسەپێنن 17 کەسایەتی و 78 رێکخراوی رووسی دەگرێتەوە، کە تێوەگلاون لە پشتیوانیکردنی دارایی سوپای رووسیا و هاوکاریکردنیان لە دروستکردنی چەک.
هێرکوگازو مۆسۆنو داواشی لە رووسیا کرد، گواستنەوەی چەکی ئەتۆمی بۆ بێلارووس رابگرێت و نەبێتە ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخەکە.
گرووپی وڵاتانی G7 کە پێكهاتوون لە (کەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، بەریتانیا و ئەمەریکا) بە یەکێک لە سەکۆ گرنگە نێودەوڵەتییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسی و ئابوورییەکانی جیهان، دەناسرێت.