"ته‌نیا به‌جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال خه‌ڵكه‌كه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان"
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نیا به‌جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال و دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان، خه‌ڵكی شنگال ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان.
په‌رله‌مانتارێكیش دووپاتیده‌كاته‌وه، بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی شنگال، پێویستیان به ملیاره‌ها دۆلاره.
شه‌ریف سلێمان سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نیا به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال، حکومەت ده‌توانێت هەڕەشە و ئاڵۆزییه ئه‌منییه‌كان لە شنگال دووربخاته‌وه و هانی خه‌ڵكه‌كه‌ش بدات بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، شارۆچکەی شنگال بەو پێیەی زۆربەی دانیشتووانەکەی ئاوارەبوون و له هه‌رێمی كوردستان و له‌ناو كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین و دوای نه‌مانی داعش به‌هۆكاری ئه‌منی و نه‌بوونی ئاسایش و خزمه‌تگوزاریی و قه‌ره‌بوونه‌كردنه‌وه‌یان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان.
سلێمان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، هەرچەندە له كارنامه‌ی حكومه‌تی عێراقدا ئاماژه‌ی به باشترکردنی دۆخی شنگال و گەڕانەوەی خەڵکەکەی و ئاوەدانکردنەوەی شارەكه كراوه، به‌ڵام له واقیعدا هیچ شتێك رووینه‌داوه، حکومەت دەتوانێت دۆخی شنگال چارەسەر بکات و هەڕەشه‌كانی توركیاش دووربخاته‌وه، كه به‌رده‌وام چەکدارانی په‌كه‌كه له‌چیای شنگال و ده‌وروبه‌ری ده‌كاته ئامانج.
له‌لایه‌كی دیكه مه‌حما خه‌لیل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له پێكهاته‌ی ئێزدی دووپاتیده‌كاته‌وه، لە شنگال دوو هەزار پۆلیس كه ماوه‌ی دوو ساڵه ئه‌ركه‌كانیان راده‌په‌ڕێنن و خزمه‌تیان هه‌یه بەهۆی ئێزیدیبوونیانه‌وه دانه‌مه‌زراون.
مه‌حما خه‌لیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، سندوقی ئاوەدانکردنەوەی شنگال بڕی 50 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوه، بەڵام بەستراوه‌ته‌وه بە دەشتی نەینەوا و زوممارەوە، هەرچەندە ئەو ناوچانە هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه.
ده‌شڵێت، شنگال پێویستی به بودجه‌یه‌كی دارایی تایبه‌ت و ملیاره‌ها دۆلاره بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ریاندا هاتووه.
رێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌ولێر، له تشرینی یه‌كه‌می 2020 به‌ناوی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی شارۆچكه‌ی شنگال واژۆكرا و له سێ میحوه‌ری سه‌ره‌كی ئیداری، ئه‌منی و ئاوه‌دانكردنه‌وه پێكهاتووه و بڕگه‌كانی بریتین له چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه نافه‌رمییه‌كان، پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه له شنگال و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووان له‌خۆ ده‌گرێت.