ئێران بە دەریای قەزوین چەک بۆ رووسیا دەنێرێت"
K24 - هەولێر
ئاوەکانی دەریای قەزوین تادێت قەرەباڵغتر دەبێت بە جووڵەی کەشتی کاڵاکان، هەروەها گومانی گواستنەوەی چەک لەنێوان تاران و مۆسکۆی لێدەکرێت.
لەگەڵ بەهێزبوونی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات، بەگوێرەی شارەزایان، رێڕەوی دەریای قەزوین بۆ گواستنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تەقەمەنی و هاوەن بەکاردەهێنرێت، کە حکومەتی رووسیا لە ئێرانی کڕیووە، بۆ بەرزکردنەوەی توانا جەنگیەکانی خۆی لە شەڕی ئۆکرانیا.
دامەزراوەی "لۆیدز لیست ئینتیلیجنس" کە زانیاری گواستنەوەی دەریایی جیهانی کۆدەکاتەوە، لە مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردوودا بۆشایی گەورەی لە داتاکانی شوێنپێهەڵگرتنی کەشتییەکان لە دەریای قەزوین ئاشکرا کرد، ئەمەش دوای ماوەیەکی کەم لە راپۆرتی حکومەتی ئەمەریکا و ئۆکرانیا هات کە مۆسکۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە تارانەوە دەستکەوتووە.
مارتن کیلی، شرۆڤەکاری گەورەی زانیاری لە کۆمپانیای ئەمنی "AOS Risk Group"، رایگەیاند: هیچ مەترسییەک لەسەر هەناردەکردنی ئێراندا لە دەریای قەزویندا نییە، ئەمەش بەهۆی وڵاتانی دراوسێوەیە، چونکە ئازەربایجان، تورکمانستان و کازاخستان کە هەموویان کۆماری سۆڤیەتی پێشوون، هەروەها بەندەریان لەسەر دەریای قەزوین هەیە، بۆیە ژینگەیەکی تەواو و گونجاوە بۆ ئەوەی ئەم بازرگانییە بەبێ ناڕەزایەتی ئەنجام بدرێت.
کێلی گەتیشی، ژمارەی ئەو کەشتییانەی کە داتای شوێنپێهەڵگرتنیان لە دەریای قەزوین داخستووە لەنێوان مانگی ئاب و ئەیلوولی 2022، هۆکاری ئەم دیاردەیە تا رادەیەکی زۆر دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کەشتیانەی کە ئاڵای رووسیا و ئاڵای ئێرانیان لەسەرە، بە تایبەتی ئەو کەشتیانەی کە توانای هەڵگرتنی چەکیان هەیە.