به گوێره‌ی پێوه‌ره زانستییه‌كان ئه‌م خانمه جوانترینی جیهانه
K24 - هه‌ولێر:
پزیشكێكی بواری جوانكاری له له‌نده‌ن، ئاماژه به‌وه ده‌كات، به گوێره‌ی دوایین پێوه‌ره‌كانی زانستی بۆ جوانی رووخساری مرۆڤ، ئه‌وا ئامبه‌ر هێرد، خانمه ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكی و ئه‌ستێره‌ی هۆلیوود، خاوه‌ن جوانترین رووخساره له جیهان.
رۆژنامه‌ی میترۆی به‌ریتانیا بڵاویكرده‌وه، دكتۆر جۆلیان دی سێلڤا، رایگه‌یاندووه، ئادگار و رووخساری ئامبێر هێرد، له هه‌موو رووخسارێك له‌و پێوه‌ره رێژه‌ییانه نزیكن، كه له‌لایه‌ن یۆنانه‌وه دانراون.
به گوێره‌ی لێدوانه‌كانی ئه‌و پزیشكه برۆ، چاو، لووت، لێو و گه‌رده‌نی ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره، به رێژه‌ی 91.85% له پێوه‌ره زانستییه‌كان نزیكن.
دوای ئامبێر هێرد، كیم كارداشیان به رێژه‌ی 91.39% له پێوه‌ره‌كان نزیكه، دواتر كیت مۆس به رێژه‌ی 91.06% و ئیمێلی راتاجگۆسكی به رێژه‌ی 90.18% و دوای ئه‌ویش كینداڵ گینه‌ر به رێژه‌ی 90.08%.
ئه‌و پزیشكه‌ی جوانكاری، به به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر، به گوێره‌ی ئه‌و پێوه‌ره زانستییانه، رووخسارێكی دیزاینكردووه كه جوانترینه.
به گوێره‌ی ئه‌و رووخساره‌ی پزیشكه‌كه دیزاینی كردووه، جوانترین رووخساری ژنان له لووتی ئامبێر هێرد، برۆكانی كیم كارداشیان، چاوه‌كانی سكارلێت جۆهانسۆن، لێوه‌كانی راتاجگۆسكی و كۆڵمه‌كانی كه‌یت مۆس پێكدێت.

ئه‌م رووخساره به پێی ئه‌و پێوه‌ره زانستییانه‌ی پزیشكه‌كه ده‌ستنیشانی كردووه به كۆمپیوته‌ر دیزاینی كردووه، جوانترین رووخساره.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)