ماڵپەڕێکی چینی: ئەمەریکا سەرقاڵی جێگیرکردنی كڵاوه‌ی ئەتۆمییە لە بنکەکانی هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی

K24 - هەولێر

ماڵپەڕێکی چینی بەناوی "سۆهو" بڵاویکردووەتەوە، دەرکەوتنی چەکی ئەتۆمی رووسیا لە بێلاڕووس دەبێتە هۆی ئەوەی ئۆکرانیا "لە ترساندا بلەرزێت".

بەگوێرەی ئەو ماڵپەڕە، لەگەڵ دەرکەوتنی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی رووسیا لە بیلاڕووس، ئەمەریکاش سەرقاڵی جێگیرکردنی كڵاوه‌ی ئەتۆمییە لە زۆرێک لە بنکەکانی هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی.

"لە چوارچێوەی ململانێکانی ئۆکرانیادا، ئەم هەنگاوە بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی کیێڤیشە، چونکە دەکەوێتە نزیک سنووری وڵاتی بێلاڕووس. هەروەها ئەگەر مووشەکی "ئیسکاندەر ئێم" بە بۆمبی ئەتۆمی لەوێ جێگیر بکرێت، بە دڵنیاییەوە ئۆکرانیا لە ترساندا دەلەرزێت".

ماڵپەڕی سۆهۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، "بڕیارەکەی مۆسکۆ و مینسک کاریگەری لەسەر تەواوی سەربازگەی رۆژئاوا دەبێت، چونکە بێلاڕووس بەهێزتر بووە و ناتۆش ناوێرێت بێباکانە مامەڵە بکات".

Fly Erbil Advertisment