پۆلیسی هۆڵەندا زیاتر لە 1500 چالاکوانی بواری ژینگەی دەستگیرکرد

K24 - هەولێر:

پۆلیسی هۆڵەندا رایگەیاند، ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە شاری لاهای چەند رێگەیەکی سەرەکیان گرتووە و ئاستەنگیان بۆ هاتووچۆ دروستکردووە و دەستگیریان کردوون.

پۆلیس دەڵێت، لە رێگەی گازی فرمێسکڕێژەوە ویستوویانە بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکەن. دواتریش لە هەڵمەتێکدا 1579 کەسیان دەستگیرکردوون.

40 کەس لە دەستگیرکراوەکان بە تۆمەتی تاڵانی و شکاندنی موڵکی گشتی دەدرێنە دادگا.

زیاتر لە 3000 ژینگە پارێز و چالاکوان دژی بەکارهێنانی سووتەمەنی بەردین و کاریگەرییەکانی هایدرۆکاربۆن لەسەر ژینگە و ئابووری وڵات لە شاری لاهای لە هۆڵەندا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

خۆپیشاندەران چەند شەقامێکی سەرەکی شارەکەیان داخست و خۆپیشاندانەکان ئاڵۆزییان تێکەوت. ژمارەیەک خۆپیشاندەر برینداربوون. تا ئێستا 1579 خۆپیشاندەریش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون.