داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه‌ی نیسی فه‌ره‌نسا راگه‌یاند
ئه‌عماق: ئه‌نجامده‌ره‌كه یه‌كێك بووه له "سه‌ربازان"ی رێكخراوه‌كه
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی ئه‌عماقی سه‌ر به رێكخراوی داعش، بڵاویكرده‌وه، ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی هه‌رێمی نیسی فه‌ره‌نسا، یه‌كێك بووه له "سه‌ربازانی رێكخراوه‌كه" و ئه‌نجامدانی هێرشه خوێناوییهكهشی خسته ئه‌ستۆی رێكخراوه‌كه.
"ئه‌عماق" ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د بوهیلال، وه‌ك به‌ده‌مه‌وه هاتنی داواكاری رێكخراوه‌كه بووه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌لاماری هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاتانه بده‌ن، كه ئه‌ندامن له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش.
شه‌وی 14 له‌سه‌ری 15ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، له‌و كاته‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك به مه‌به‌ستی ئاهه‌نگ گێڕان به‌بۆنه‌ی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی فه‌ره‌نسا (باستیل)، له‌و شاره كهناراوییهی فه‌ره‌نسا كۆببوونه‌وه، بوهیلال به بارهه‌ڵگرێكه‌وه هێرشی كرده سه‌ریان و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 84 كه‌س كوژران و 200 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
دواتر بوهیلال له‌لایه‌ن پۆلیسی فه‌ره‌نساوه ته‌قه‌ی لێكراو كوژرا.